Accessibility links

له‌ ئاکامی سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ که‌رکوک 27 که‌س ده‌کوژرێن


شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شـاری که‌رکوک، پـێـنجشه‌ممه‌ 19 ی پـێـنجی 2011
شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شـاری که‌رکوک، پـێـنجشه‌ممه‌ 19 ی پـێـنجی 2011

ئه‌مڕۆ له‌ که‌رکوک به‌ هۆی سێ ته‌قینه‌وه‌ هێرش کرایه‌ سه‌ر هێزه‌کانی پـۆلیس که‌ تێـیدا 27 ئه‌فسه‌ر و پـۆلیس کوژران و 80 پـۆلیسی تریش برینداربوون که‌ له‌ نێو برینداره‌کان ژماره‌یه‌کیشـیان گیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.

به‌پـێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌کانی پـۆلیس سه‌ره‌تا له‌ گه‌راجی وه‌سـتانی ئۆتۆمبیل که‌ به‌ ته‌نیشت پـۆلیسی که‌رکوکه‌وه‌یه‌ مینێـکی موگناتیزی به‌ ئۆتۆمبیلێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ر و پـۆلیسه‌کان به‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان ئۆتۆمبیله‌کانی خۆیان له‌و شوێنه‌دا ڕاده‌گرن، کۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئۆتۆمبیله‌کانیان چی لێـهاتووه‌، به‌ڵام ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو که‌ دانرابوو پاش 4 خوله‌ک له‌ پاش ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م ته‌قیوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی کوژراو و برینداره‌کان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ بووه‌.

هه‌تاکو ئێسـتا 27 کوژراو و 80 برینداری لێـکه‌وتۆته‌وه‌ و ته‌نها 8 له‌ برینداره‌کان له‌ ته‌قینه‌وه‌ی سێـهه‌م بووه‌ که‌ مینێـکی دانراو به‌ ئۆتۆمبیلێـکدا له‌ نزیک مزگه‌وتی که‌رکوک ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ماوه‌یه‌که‌ هێزه‌ ئه‌منیـیه‌کان له‌ شـاری که‌رکوک کراونه‌ته‌ ئامانجی گرووپه‌ تێرۆریسـتیـیه‌کان، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێـک به‌رپـرسی پـۆلیس وای بۆ ده‌چن که‌ پاش ماوه‌کانی قاعیده‌ ئه‌و کرده‌وانه‌ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ مانه‌وه‌ و چالاکیـیه‌کانیان بده‌ن له‌ که‌رکوکدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ دووپات ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ته‌نها هێزه‌ ئه‌منیـیه‌کان نه‌کراونه‌ته‌ ئامانج، به‌ڵـکو هه‌موو هاوڵاتیانی شـاری که‌رکوک ئامانجی گرووپه‌ تێرۆریسـتیـیه‌کانن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG