له ساڵیادی شه‌ڕی 24 ڕۆژه‌ی سه‌نگه‌ربه‌ندی شاری سنه له کوردستانی ئێران به‌رامبه‌ر به هێزه‌کانی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی که له‌سه‌ر ئه‌نجامدا هه‌زاران کوردی شاره‌که بوون به قوربانی و ڕژێم به فڕۆکه و تانک و تۆپ ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌که‌دا گرت. یه‌دوڵا بیگله‌ری، یه‌کیک له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه دیموکراتیه‌ی که بۆ مه‌ردوم ڕه‌خسابوو، مه‌ردومی کوردستان ئاماده نه‌بوون ئه‌و باره وا له ده‌ست بده‌ن و جمهوری ئیسلامیش ئه‌و باره‌ی پێ ناخوش بوو. بیگله‌ری ده‌ڵێت شه‌ڕی 24 رۆژه‌ی سنه نموونه‌یه‌که له ڕه‌فتاری دڕندانه‌ی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد که تیایدا فڕۆکه و تانک و تۆپی به کارهێنابوو و له‌و 24 ڕۆژه‌دا 14 هه‌زار خومپاره ته‌قیوه، ئه‌مه بێجگه له تۆپ و چه‌کی تر، ده‌شڵێت نزیکه‌ی 150 پێشمه‌رگه شه‌هید بوونه و فه‌ره‌تر له 2 هه‌زار که‌سی سڤیلیش شه‌هید بوونه
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:49 خوله‌كه.