ڕۆژنامه‌وان یاسین ته‌ها به‌رپرسی دۆسێی عێراق له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌ڵێت به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌کانی عێراقی به ئه‌نجامێک بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده نیگه‌رانی له وڵاته‌که‌دا هاتۆته ئاراوه.
له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، یاسین ته‌ها ده‌ڵێت ئاماژه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر عێراقیه‌کان نه‌گه‌نه ئه‌نجامێک ئه‌وا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی پێویست ده‌کات بۆ هێنانه ئارای ڕێکه‌وتنێک.
ڕۆژنامه‌وان یاسین ته‌ها ده‌شڵێت هاوڕاییه‌کیش نییه له نێوان لایه‌نه عیراقیه‌کاندا بۆ به‌شداربوونی نێونه‌ته‌وه‌یی له یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌کاندا جا ئایا وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بێت یان نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان.
ده‌توانن گوێبیستی گفت‌وگۆکه بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 6:17 خوله‌که.