یاسین ته‌ها شاره‌زای سیاسی عێراق و به‌رپرسی لاپه‌ڕه‌ی عێراق له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی کورد هیچ گرفتێکی له پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیران نییه و هیچ گرفتێکیشی له پێکهێنانی حکومه‌تی حێراق نییه. ته‌نها گرێیه‌ک که مابیته‌وه پۆستی سه‌ره‌ک کۆماره، چونکه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌لعێراقییه پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ر نه‌که‌وێت ڕه‌نگه پێ داگری له‌سه‌ر پۆستی سه‌ره‌ک کۆماری بکات و زیاتی کورد به‌لای ئه‌وه ئه‌شکێنێته‌وه که به‌شداریی له حکومه‌تی مالیکی بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بۆ جه‌لال تاله‌بانی بێت و ئه‌وان زۆر نه‌رمترن له ئاست داواکارییه‌کانی کۆرد وه‌ک له لیستی ئه‌لعێراقییه.
یاسین ته‌ها گوتیشی جێگای خۆشحاڵییه که بۆ یه‌که‌م جار که له وه‌ته‌ی مانگی ئاداره‌وه تا ئێستا که هه‌ڵبژاردن کراوه له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌رێمی کوردستان لیسته‌کان به یه‌ک بگه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌سکه‌وتێکی سیاسی و دیبلۆماسیی گه‌وره بۆ ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ر بگه‌نه ڕێکه‌وتی له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێی عێراقی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بنکه ماوه‌که‌ی7:08 جولوکه.