کانی غووڵام: باشبونی نیوان ئه‌مریکا و تالیبانه‌کان شیانی هه‌یه نیوان تورکیا و( پ. ک. ک) ش باش بیت
زۆر لایه‌ن ئاماژه به رێبازی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان به رێبازێکی double standard نه ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌مریکا هه‌میشه ئاماژه به تالیبانه‌کان وه‌کو هاوپه‌ێمانی نزدیکی القاعده ده‌کات و له‌سه‌ر لیستی تیروریسته‌کانیدایه ئه‌مرو ده‌بینین پێکه‌وه له قه‌ته‌ر له‌سه‌ر مێزی وت‌و وێژدان.
کانی غووڵام سه‌رۆکی تۆڕی زانیای ئه‌مریکی – کوردی American – Kurdish Information Network(AKIN) له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت چه‌ند شتێک هه‌یه کاتێک ئوباما هاته سه‌ر کار ئه‌و شه‌ڕه‌ی که هه‌بوو به دڵی نه‌بوو و ئه‌ێویست ئه‌مریکا له عێراق و ئێران ده‌ربچێت و هه‌ر وه‌ها باری به‌دی ئابوری ئه‌مریکا، له لایه‌کی تره‌وه له‌وانه ئه‌مه بۆ کورد باش بێت و شتی باشی تێدا بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستاکه ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تالیبانه‌کان دا ده‌نیشێت و وت‌و وێژ ده‌کات ئیتر تورکیا ناتوانی بڵی من نامه‌وێ له‌گه‌ڵ کورد دابنیشم.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:36خوله‌که