وه‌فدێك له‌دانیشتوانه كورده‌كه‌ى قه‌زاى خورماتوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، ماوه‌ى دوو رۆژه له‌شارى به‌غدان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى شیعه‌دان بۆ گەڕاندنەوەی دۆخى ئاسایی بۆ قه‌زاكه و گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان لە گفت و گۆدان.
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتو و یه‌كێك له ئه‌ندامانى وه‌فده‌كه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"چاومان به عه‌مار حه‌كیم و قه‌یس خزعه‌لى سه‌رۆكى عه‌سایب ئه‌هلولحه‌ق كه‌وتووه، ئێستا به‌رێگه‌وه‌ین بۆ كه‌ربه‌لا بۆ بینینى نوێنه‌رى عه‌لى سستانى و دواتر له‌گه‌ڵ مالكى و هادى عامریشدا كۆده‌بینه‌وه."
هەروەها شیکردەوە، "ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌مان گەڕاندنەوەی ئاواره كورده‌كانه بۆ خورماتو، هه‌روه‌ها هه‌وڵدانه بۆ ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌نێوان كورد و توركمانى شیعه‌دا."
له‌ناوه‌راستى مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردووه‌وه دانیشتوانه كورده‌كه‌ى قه‌زاى خورماتو ئاواره بوون و توركمانه شیعه‌كان به‌سوتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ى ماڵه‌كانیان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. له‌به‌رانبه‌ریشدا توركمانه شیعه‌كان كورد تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ى ماوه‌ى 14 ساڵه "زوڵمیان" لێده‌كات.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامى عه‌مار حه‌كیم و قه‌یس خز عه‌لى بۆ داواكاریه‌كانیان، محه‌مه‌د فایه‌ق گوتى"بریاردراوه لیژنه‌یه‌ك له پێكهاته‌كانى شاره‌كه پێكبهێنرێت و به‌رپرسیارێتى هه‌ڵبگرن، وه‌ره‌قه‌یه‌ك له‌نێوان پێكهاته‌كاندا واژوو بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر شه‌ڕ هه‌ڵنه‌گیرسێته‌وه."
به‌پێى گوته‌ى محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسانى باڵاى شیعى قسه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ كردوون كه هێزه شیعیه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌خورماتو بكرێنه ده‌ره‌وه و هێزى پۆلیسى ئیتیحادى له‌ناو قه‌زاكه جێگیر بكرێن.
هێزه شیعیه‌كان و به‌تایبه‌ت حه‌شدى توركمانى كه ئێستا له‌خورماتو باڵاده‌ستن، لاریان نیه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى دانیشتوانه كورده‌كه‌ى خورماتو، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه رێگه ناده‌ن چه‌كداره كورده خۆبه‌خشه‌كان بۆ قه‌زاكه بگه‌رێنه‌وه.