هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باسیان له‌وه کردوه که به‌م زوانه هه‌ردوو لیستی برایه‌تی و حه‌دبا له پارێزگای نه‌ینه‌وا کۆده‌بنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان.
خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی له لێدوانیکیدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا هه‌واڵی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی پشت ڕاست کرده‌وه‌و و ده‌شڵێت کۆبونه‌وه‌که له مانگی پێنج‌دا ده‌بێت و به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیشه. به‌ڕێز گۆران له گفت وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری جاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتیی کردنه‌کانه‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده‌ی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی6:19 خوله‌كه.