دکتۆر خه‌لیل جه‌هشان له به‌شی لێکۆڵینه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له زانکۆی په‌په‌رداین له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌به‌ر ژماره‌یه‌ک هۆ له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌وه هه‌نگاوێکی نه‌گونجاو بووه که سه‌رکرده‌کانی عێراق سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یان کردوه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌ت، له‌وانه وه‌ک ده‌ڵێت وه‌ک ناردنی په‌یامێکه که عێراقیه‌کان ناتوانن حکومه‌تێک پێکبهێنن بتوانێت وڵاته‌که به‌ڕێوه‌به‌رێت. دکتۆر جه‌هشان ده‌شڵێت ئه‌م سه‌ردانانه وه‌ک بانگهێشت کردنی وڵاتانی دراوسێی عێراقه بۆ ده‌ست هه‌بون یان ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆیی وڵاته‌که‌دا.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا دکتۆر خالیل جه‌هشان باسیش له‌وه ده‌کات له پاش هێرشه‌که‌ی ساڵی دووهه‌زارو سێی به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا بۆسه‌ر عێراق ، کاراکته‌ری تر له ناوچه‌که‌دا په‌یدا بوو که ده‌یانه‌وێت عێراق به لوبنان بکه‌ن. له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌هشاندا کردویه‌تی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردوه و ده‌توانن گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 6:04 خوله‌که.