بۆ ڕێزلێنان له خزمه‌ته‌کانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان خه‌ڵه‌فی زێباری به زمان و وێژه‌ی کوردی، شاره‌وانی سوری ئامه‌د و کۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی کورد له دیاربه‌کر به هاوکاری کۆمه‌ڵی ڕۆژنامه‌وانانی کورد له واشنتن کۆڕێـکیان سـازکرد.
کۆڕه‌که له ماڵی هونه‌ری سور به‌سـترا که شوێنێـکی دێرینی شـارهکهیه، وه سه‌رۆکی شـاره‌وانی سور عه‌بدوڵڵا ده‌میرباش و جێـگره‌که‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانی کورد تیایدا به‌شـداریـیان کرد.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:15 خوله‌كه.