خالید شوانی ئه‌ندامی لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت نه‌بوونی تێڕوانینێکی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کاندا هۆکارێکه بۆ پێکنه‌هێنانی حکومه‌تی عێراق و قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانه سیاسیه‌که‌ی باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا کێشاوه.
به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت دواترین ئه‌گه‌ر عێراقیه‌کان بیری لێبکه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردن، ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنێکی تر بکرێته‌وه ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت له ئێستادا لایه‌نه‌کان تاوتوێی سیناریۆکانی تر ده‌که‌ن بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شوانیدا کردووه
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:20 خوله‌که.