له هه‌نگاوێکی بێ پێشینه‌دا هاوپه‌یمانی کوردستان ئه‌و داوا یاساییه‌ی دابویه ده‌سته‌ی پێداچونه‌وه‌ی دادگای باڵا وه‌ک تانه‌دان له ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی عێراق له هه‌ردوو شاری که‌رکوک و موسڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌و داوایه‌ی کشاندۆته‌وه.
خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌رکه‌وتو له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا بوون سه‌باره‌ت به سه‌رله‌نوێ بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، به‌ڵام له ڕێی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئه‌و بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌م داوایه‌ی به‌رگوێ که‌وتوه، ده‌شڵێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆکاره‌که‌شی بزانرێت.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پێشکه‌ش به دادگا کرابون، دادگا گه‌یشتبوه ئه‌و بڕوایه‌ی پێویسته بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان بکرێت، به‌ڵام کشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له‌وه‌ی تانه‌که ڕێی یاسایی خۆی بگرێت ئه‌م هه‌له‌ی له‌ده‌ستدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:54 خوله‌كه.