بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئاینده له به‌غدای پایته‌ختی عێراق پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق تاریق هاشمی ده‌ستپـێبکات.
هاشمی و چه‌ند هاواڵ و پاسه‌وانێکی، ژماره‌یه‌کی زۆر له تۆمه‌ته‌کانی تیرۆریان ئاڕاسته کراوه، پێشووتر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ هاشمی ده‌رکردبوو، به‌ڵام له پاش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ناوبراو به‌غدای به‌جێهێشت و په‌نای بۆ هه‌رێمی کوردستان بردبوو، و ئێستاش له تورکیایه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی و سه‌رۆکی لیژنه‌ی قانونی له په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێز خالید شوانی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده دادگایی کردنه‌که به گوێره‌ی قانونه‌کانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکار له عێراقدا لێدوانی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه داوه هه‌ر بۆیه ڕه‌هه‌ندێکی سیاسی له خۆگرتووه.
ناوبراو ده‌ڵێت هیوا دارم جارێکی تر هاشمی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان و کورد ئیحراج نه‌کاته‌وه.