نزیکه‌ی چوار مانگ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق، لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و هه‌وڵه‌کان له نێوان لیسته براوه‌کانی عێراقی هه‌ر به‌رده‌وامه. هه‌روه‌هاش شانده‌ی دانوستانکاری هاوپه‌یمانی فراکسیۆنه کوردستانیـیه‌کان له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان کۆبونه‌ته‌وه.
خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به ووته‌یه‌کی ئه‌ندامێکی لیستی هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی قانوون که گوتوویه‌تی داواکاریه‌کانی شانده‌ی کو‌ردستانی نامه‌عقول بوون. خالید شوانی ده‌ڵێت من به‌و ئه‌ندامه‌ی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون و به ئه‌ندامه‌کانی تریشیان ده‌مه‌وێت ڕابگه‌یه‌نین و پـێیانیشمان ڕاگه‌یاندوه، ناکرێت له ناو کۆبونه‌وه‌کان که له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بڵێن ئێمه پابه‌ندی ته‌واومان به ده‌ستور هه‌یه و هه‌موو ئه‌و کێشه و بابه‌ت و خاڵانه‌ی که ئێوه باسی ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌جه‌ندای داهاتوو بۆ حکومه‌تی داهاتوو که تێدا جێگای داواکارییه ده‌ستوری و ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان‌مان کردۆته‌وه بڵێن ئێمه ئاماده‌ین و پابه‌ندین پێی له چوارچیوه‌ی ده‌ستوردا چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌ڵام دواتر له ووته ڕۆژنامه‌وه‌کانیاندا بڵێن ئه‌مانه داواکاری نامه‌عقولن. ئێمه‌ش وه‌ک فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ هێزێکی سیاسی‌دا هاوپه‌یمانی ببه‌ستین و متمانه‌یان پێ بده‌ین و حکومه‌ت دروست بکه‌ن له کاتێکدا ئه‌وان زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه وه نه تا ئێستاکه ڕێکه‌وتوونه که کاندیدی سه‌ره‌ك وه‌زیران له‌وان بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:28 خوله‌كه.