به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی لوبنان بڵاویكردۆته‌وه,سه‌عد حه‌ریری ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌یشته پاریس به‌مه‌بستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئیمانیول ماكرۆن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
میشال عون سه‌رۆكی لوبنان له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر ڕایگه‌یاندووه"له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی تیلفۆنیه‌وه حه‌ریری پێی ڕاگه‌یاندووه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له لوبنان ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیدا."
ڕۆژی(٤)ی ئه‌م مانگه له سعودیه‌وه سه‌عد حه‌ریری ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند،ئه‌مه‌ش پاش ته‌نها رۆژێكی له‌سه‌ردانی كردنی بوو بۆ ئه‌و وڵاته.كه‌بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سیاسی و مه‌ترسی ناسه‌قامگیری ئاسایشی له لوبنان هێنایه ئاراوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه حه‌ریری و خێزانه‌كه‌ی و كوڕه گه‌وره‌كه‌ی بۆ خوانی نیوه‌ڕۆ له كۆشكی ئیلیزێ بوون."
ڕۆژی هه‌ینی ئیمانیول ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند،وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان پێشوازی له حه‌ریری ده‌كات.
لای خۆشیه‌وه(عقاب سه‌قر)ئه‌ندامی په‌رله‌مانی لوبنانی له فراكسیۆنی(موسته‌قبه‌ل)كه سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ڕه‌وته ده‌كات ڕایگه‌یاندووه"له پاش فه‌ره‌نسا حه‌ریری چه‌ند سه‌ردانێكی كورت بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام ده‌دات و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌یروت."
سه‌رچاوه (ڕۆیته‌رز)