Accessibility links

کاوه ئاهه‌نگه‌ری: ئه‌وه‌ی ئێستا له جیهاندا ڕوو ده‌دات په‌یوه‌ندی به‌و سیاسه‌تمدارانه‌وه هه‌یه که ئێستا له ده‌سڵاتدان نه ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن


زه‌ید ڕه‌عد حوسین، کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ به‌ توندی هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی که‌ به‌ "پۆپۆلیست" ناویان ده‌بات و ده‌ڵێت ئه‌وان خه‌ڵک فریو ده‌ده‌ن و ده‌مارگرژی و قه‌بووڵ نه‌کردنی جیاوازییه‌کان وه‌ک چه‌ک به‌کاردێنن.

ناوبراو بۆ وێنه‌ ئاماژه‌ به‌ چه‌ند سیاسه‌تمه‌دار ده‌دات و ده‌ڵێت وێڵدیرز له‌ هوله‌ند، تڕامپ له‌ ئه‌مه‌ریکا و نایجل فڕاژ سیاسه‌تمه‌داری بریتانیایی له‌ هه‌مان تاکتیک که‌ڵک وه‌رده‌گرن که‌ گرووپی داعش به‌ کاری ده‌هێنێت. له‌هه‌مان کاتدا، جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ مه‌به‌ستی ئه‌و ئه‌وه‌ نیه‌ بڵێت ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره‌ ناسیونالیسته‌ ڕۆژئاواییانه‌ هاوشێوه‌ی داعش هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌یه‌وێت ڕوونی بکاته‌وه‌ ئه‌وانیش وه‌ک داعش له‌ بانگه‌شه‌کانی خۆیان دا ده‌ست ده‌ده‌نه‌ ڕاستییه‌ ناته‌واوه‌کان و دابه‌زاننی پرسیاره‌ گرینگه‌کان به‌ ڕاده‌ی پرسی ئاسایی.

بۆ تاوتۆکردنی ئه‌و بیروڕایه‌ی ڕه‌عد حوسین له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری لێکوڵه‌ری سیاسی دانیشتووی بێلژیک وتووێژمان کردووه‌.

XS
SM
MD
LG