سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئابوری جیهان له ئه‌مسـاڵدا به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 4.8 گه‌شه ده‌کات، به‌ڵام له سـاڵی داهاتوو بڕێـک خاو ده‌بێته‌وه.
به‌پـێی هه‌ڵسه‌نگاندنی سندوقی دراوی گه‌شه‌کردنه‌که له ساڵی 2010 دا تۆزێـک زیاتر بووه له‌وه‌ی پـێشـتر چاوه‌ڕوانده‌کرا.
ئه‌م زانیاریانه به‌شێـکن له تێڕوانینی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئابوری جیهان که ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه.
ده‌شڵێت ئه‌و وڵاتانه‌ی ئابوریـیهکانیان گه‌شه‌ی کردووه و ده‌وڵه‌مه‌ندن ده‌بێت چاکسازی له ئابوریـیهکانیاندا بکه‌ن، و یان ئه‌وه‌تا ئه‌و باشبوونه ناسکه‌ی ئابوری ده‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه.