وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانی ئه‌فریکا له‌گه‌ڵ جاکوب زوما سه‌رۆکی ئه‌فریکای باشور له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا به‌شـداری بینینی دوا یاری مۆندیاڵی 2010 بکه‌ن که له نێوان هه‌ردوو تیمی هۆڵه‌ندا و ئیسـپانیادا ده‌کرێت.
هه‌تا ئێسـتا له ته‌واوی وازیـیه‌کاندا تیمی هۆڵه‌ندا به گشـتی 5 کۆڵی زیاتری کردووه له ده‌مێـکدا وه‌ک شیکه‌ره‌وه وه‌رزشـیـیه‌کان ده‌ڵێن شێوازی وازیکردنی ئیسپانیا کۆنتڕۆڵـکردنی یاریگاکه‌یه به ژماره‌یه‌کی که‌می کۆڵـکردنه‌وه.
له ناو کورددا ئه‌م موندیاڵه چۆن بووه و بۆ یاریـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ سیاسه‌تمه‌دارانی و به‌رپـرسـانی کورد چۆن لێی ده‌ڕوانن؟ ئه‌م پـرسیارانه‌مان له ژماره‌یه‌ک به‌رپـرس و سیاسه‌تمه‌داری کورد کرد تا بزانین دور له جیهانی سیاسه‌ت ڕوانینیان چۆنه له‌سه‌ر مۆندیاڵی 2010.
ده‌توانن گوێبیسـتی ڕوانینه‌کان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:32 خوله‌كه.