ئه‌مڕۆ له بۆنه‌ی رۆژی جیهانی نه‌خۆشی ئه‌یدزدا، بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان گوتی ده‌رئه‌نجام جیهان له ڕه‌وشێکدایه که بتوانێت نه‌خۆشی کوشنده‌ی ئه‌یدز بنبڕبکات ، به‌ڵام ناوبراو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا که مه‌سه‌له‌ی بوجه گرنگده‌بێت بۆ پێشـڕه‌وی له ئاینده‌دا له به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و درمه جیهانیـیه.
له به‌یانـنامه‌یه‌کی ئه‌مڕۆیدا به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی نه‌خۆشیه‌که، به‌ڕێز بان کی مون داوای له وڵاتانی کۆمه‌ک به‌خشی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد بڕی 24 ملیار دۆڵار دابین بکه‌ن ئه‌وه‌ی ساڵانه بۆ بوجه‌ی هه‌وڵه‌کانی جیهانی بۆ بنبڕکردنی ئه‌و نه‌خۆشیـیه پێویسته.
له واشنتن، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕایگه‌یاند که‌وا حکومه‌ته‌که‌ی زیاتر له 50 ملیۆن دۆلاری دیکه‌ی بۆ به‌رنامه ناوخۆیـیه‌کانی تایبه‌ت به بنبڕکردنی ئه‌یدز ته‌رخان کردووه. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌ی نوێی داناوه بۆ یارمه‌تیدانی 1.5 ملیۆن ژنی دوو گیان و زیاتر له 6 ملیۆن که‌سی دیکه له ماوه‌ی دوو سـاڵی داهاتوو که دووچاری ئه‌م نه‌خۆشیـیه بوون.