چوارشه‌مه 25ی نوامبر ڕۆژی جیهانی پێشگیری کردن له توند و تیژی دژی ژنانه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یه‌ک له هه‌ر سێ ژن له جیهاندا له درێژایی مێژووی خۆیدا ده‌بێته قوربانی توند وتیژی و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و له وانه‌ش، ژماره‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر له ژنان ده‌بنه قوربانی ده‌ستدرێژی سکسی.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ده‌ڵێت که له ده‌رئه‌نجامی یه‌که‌مین لێکۆڵینه‌وه‌ی جیهانی خۆیدا به ئه‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه که له هه‌ر 18 چرکه دا یه‌ک ژن ده‌بێته ئامانجی هێرش یان توند وتیژی. واتا توند و تیژی دژی ژنان نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به وڵات یان ئاین و کولتورێکی تایبه‌ته‌وه.
زۆر له لێکۆڵینه‌وه‌کان ڕوونی ده‌که‌نه‌وه که توند و تیژی دژی ژنان ئه‌گه‌رچی له هێندێک وڵات له وڵاتانی تر زیاتره و ڕواڵه‌تیشی له هه‌موو وڵاتێک هاوشێوه نیه، به‌ڵام هیچ وڵاتێک نیه که له ئه‌م کرده‌وه دژی مرۆڤایه‌تیه به ڕاستی پاک بووبێته‌وه.
له ووتووێژێکی ڕاسته‌وخۆدا ئه‌م بابه‌ته‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێزان کاکه شه‌هاب ئه‌دین شێخی، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی ژنان وخاتوو ناهید مۆکری، چالاکی مافه‌کانی ژنان تاوتۆکردووه.