Accessibility links

دۆخی سێ خانمی بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران


زێنەب جەلالیان، بەندکراو
زێنەب جەلالیان، بەندکراو

بە گویرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، بەندکراوی چەندین ساڵەی کورد خانمی زەینەب جەلالیان خەڵکی ماکۆ و سەکینە پەروانە خەڵکی خوراسان لە بەندیخانەی قەرچەکی شاری وەرامین مانیان لە خواردن گرتووە.

لە وتووێژیکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، دیاکۆ مورادی لە ڕێکخراوی هەنگاو و ئەندامی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور دەڵێت، زەینەب جەلالیان کە سزای مانەوەی تا سەر لە بەندیخانەی بە سەردا سەپێنراوە، ماوەی چەند مانگێکە خراوەتە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین، لە کاتێکدا کە تووشی پەتای کوڕۆنا بووە.

دیاکۆ مورادی، چالاکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو و ئەندامی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور
دیاکۆ مورادی، چالاکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو و ئەندامی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور

هەروەها سەکینە پەروانە، سزای پێنج ساڵ بەندی بەسەردا سەپێنراوە و ئێستا لە بەندی ژمارە سێی بەندیخانەی قەرچەک دایە کە ئەو بەندییە تایبەت بە ئەوانەیە تاوانی مەترسیدارین ئەنجامداوە. ئەو خانمە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جیانەکردنەوەی بەندکراوان بە پێی ئەو تاوانانەی ئەنجامیان داوە، مانی لە خواردن گرتووە.

هەروەها سوهەیلا حیجاب، پارێزەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان لە چەند رۆژ لە مەوبەرەوە لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین مانی لە خواردن گرتووە.

مورادی دەڵێت، هەر سێ بەندکراو باری جەستەی و دروونیان خراپە و گوشارێکی زۆریان لە سەرە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:49 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG