Accessibility links

نیاز عەبدوڵڵا: بنەماکانی مافی مرۆڤ بە تەنها مافە گشتییەکان نین


لە ڕابردوودا پێناسەی جیاواز بۆ دیموکراسی کراوە و لە پێناسە کلاسیکییەکەیدا، لە هەڵبژاردن و مافی دەنگهە‌ڵبڕین و دەستاودەستکردنی دەسەڵاتدا خۆیدەبینییەوە، بەڵام لە ئێستادا بۆچوونێکی نوێ درووستبووە کە دیموکراسی هەروەها بریتییە لە مافی پێکهاتەکانی کۆمەڵگا، بۆ نموونەش‌ ژنان. لە وتوێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ڕۆژنامەنووسی کورد نیاز عەبدوڵا تیشکدەخاتە سەر گرنگی پەیوەندی مافی ژنان و ناسنامەی کۆمەڵایەتی بە دیموکراسییەوە لە هەرێمی کوردستاندا.

لە سەروبەندی کەمپینی 16 ڕۆژ چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ڕۆژنامەنووسێکی کورد تیشکدەخاتە سەر بنەماکانی دیموکراسی داننان بە ناسنامەی کۆمەڵایەتی تاک و گرنگی و ڕۆڵی ژنان و تێیاندا بۆ چەسپاندنی بنەماکان لە هەرێمی کوردستاندا.

ڕۆژنامەنووسی کورد، نیاز عەبدوڵا، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باس لەوە دەکات "بنەماکانی مافی مرۆڤ بە تەنها مافی گشتی نین بەڵکو ئەو مافانەشن کە لە تاکەکەسەوە دەسپێدەکات و ڕۆدەچێتە ناو یاساکان بۆ جێبەجێکردنیان."

ئەمەش لەکاتێکدایه بەپێی داتاکان‌ لە هەرێمی کوردستانیشدا وەک بەشێکی بەرچاو لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتنی ناوەڕاست، زۆرجار ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی جیاواز دەبنەوە و ڕێگا نادرێت هاوشانی پیاوان لە سێکتەرە جیاوازەکاندا ڕۆڵ بگێڕن.

نیاز عەبدوڵا وتیشی "لە مەڕ تێگەشتن لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ، تەنانەت بەشێکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەشێکی بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤیش، هێشتا نەگەشتوونەتە ئاستێکی کامڵ و بەرفراوان."

بەشێکی هاوڵاتیان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی، وەک تەواوی جیهان، بەشدارییان کردووە لە کەمپینی 16 ڕۆژ چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و ئەم ماوەیەیان تەرخانکردووە بۆ بلاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر ئەو پرسە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00


XS
SM
MD
LG