هاوکات لە گەڵ رۆژی ٢٥ی نوامبر (چواری سەرماوەز) ڕۆژی نێونەتەوەیی خەبات بەرامبەر توند و تیژی دژی ژنان وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بیانیەیەک دا جەختی کرد ژنان و کچانی جیهان شایانی ژیانی بێ توند و تیژیین.
بەیانیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رۆژی یەکشەمە بڵاوکراەیەوە. لە ئەو بەیانیەدا هاتووە:
توند و تیژی بەرامبەر بە ژنان بابەتێکی جیهانییە کە ساڵانە کارتێکردنی لە سەر ملیۆنها کەس دەبێت. هەر ژن و کچێک شایانی ژیانی بێ توند و تیژییە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پایبەند بە پێشکەوتنی یەکسانی جنسی و پێشگیری کردن لە هەر جۆرە توند و تیژییەک بەرامبەر بە ژنان و کچانە، لە نێویاندا توند و تیژییەکانی نێومال و جنسی بگرە تا بە شودانی زۆرەملی و کوشتنەکانی ناموسی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیانیەی خۆیدا ئاگایی سەبارەت بە هەڵمەتێکی ١٦ ڕۆژە بۆ کۆتایی پێهێنان بە توند و تیژی لە سەر بنەمای جندی لە کار لە جیهان دا داوە.
لە ئەو بەیانیەیەدا هاتوە: ئەو کۆمەڵگایانەی کە ژنان تواناییان هەیە بە شێوەیەکی تەواو لە ژیانی مەدەنی و ئابوری دا بەشداری بکەن، خێر و مەندتر و ئاسودەن. کۆتایی پێهێنان بە توند و تیژی لە نێوخۆ و دەرەوەی شوێنی کار دەتوانێت وابکات کە ژنان توانایی خۆیان وەک ڕێبەران، کارخۆڵقێنەران و داهێنەران نیشان بدەن.
ڕۆژی جیهانی "لابردنی توند و تیژی بۆ سەر ژنان" لە ساڵی ١٩٨١ دا دیاری کرا. مەبەست لە دیاری کردنی ئەو ڕۆژە، وەبیرهێنانەوەی ئێرادەیەکی جیهانی و گشتی بۆ خەبات لە دژی توند و تیژی بۆ سەر ژنانە. ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ساڵی ١٩٩٩ ئەو ڕۆژەی بە فەرمی پەسند کرد.