Accessibility links

سوتانی دارستان و لێڕەوارەکان لە کوردستان و چەند بەشی دیکەی ئێران


سوتانی دارستان
سوتانی دارستان

بە گویرەی ئەو گرتە ڤیدئۆیانەی کە لە سەر تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بەردەوام دادەنرێن، دارستان و لێڕەوارکان لە کوردستانی ئێران دەسووتین و ژمارەیەک لە باڵندە و بوونەوەرەکانی کێوی لە ناوچوونە.

لە ئەم وت و وێژە دا ئارێز داراپوور، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر لە ڕێکخراو بۆ دژی ئەنفال و ژێنۆساید دەڵێت ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵەکان تێداچوون کە ئەم ڕووداوە لە مێژووی زاگڕۆس دا بێ وێنە بووە.

ئاریز داراپوور، چالاکی سیاسی
ئاریز داراپوور، چالاکی سیاسی

داراپوور دەلێت دارەکانی ئەو ناوچانە کە دەگەڕێنەوە بۆ هەزاران ساڵ خەریکە لە ناودەچن. هەروەها هەندێک بوونەوە وەک ورچی قاوەیی، جۆری تایبەتی پڵنگ کە لە سەرانسەری جیهاندا کەمن، خەریکە ڕەگەزیان نامێنێت.

ئەو ئاگایی دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە کە لە ڕابردوودا پاریزەرانی ژینگە چەند کەسیان گیانی خۆیان لە دەست داوە، ئەوە تەنیا خەڵک و بە تایبەت کچان و کوڕانی گەنجن کە هەوڵ دەدەن ئاگرەکە خامۆش بکەن، لە دەمێکدا کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بۆ کوژاندنەوەی ئەو هەمووە دارستان و کێوانە هیچ کارێکیان نەکردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:27 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG