دیپلۆماتانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق له‌ۆ باوه‌ره‌دابونه به‌کرێگیراوانی ئێرانی(ئه‌وانه‌ی له ژێر نفوزی ئێران بون) به‌دوای ئه‌و فڕۆکه‌وانانه‌ی عێراقی که‌ۆتبون که له شه‌ری هه‌شت ساله‌ی ئێران و عێراق(1980-1988) ئێرانیان بۆمباران کردبو، گه‌ڕابون و کوشتبویانه‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه له بروسکه‌یه‌کی دیپڵۆماسی که ده‌ره‌نگانی ساڵی پار بۆ واشنگتن به‌رێ کرابو باس کراوه وه یه‌كێکه له هه‌زاران بروسکانه‌ی وه‌ده‌ست ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس که‌ۆتون و بلاوی کردونه‌ته‌وه.
دیپلۆماته‌کان له بروسکه‌که‌دا ده‌ڵێن له‌وه‌تای داگیرکرانی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له2003-وه به‌لانی که‌م 182 فڕۆکه‌وان کوژراوه‌ن.
ڕادیۆی سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا( ئه‌ن.پی.ئار) ده‌ڵێت ئه‌م بروسکانه له ناو هه‌زاران هوشداری دابون که سه‌باره‌ت به نفوزی په‌ره‌گرتوی ئێران له ئێراق له پاش داگیرکردنه‌که باس کرابون.
دیپلۆماته‌کان گوتویانه تاران به ملیۆنان دۆلاری داوه‌ته هاوپێمانانی له عێراق و پێوه‌ندی نیزیکی هه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له کاربه‌ده‌ستانی باڵای عێراق.
بروسکه‌کان ئیدعا ده‌که‌ن سه‌رکۆماری ئێستای عێراق جه‌لال تاله‌بانی و سه‌ره‌ک وه‌زیران نوری ئه‌لمالکی پێوه‌ندی له‌مێژینه‌و نیزیکیان هه‌یه‌له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی هێزی قۆدس-ی سوپای پاسداران.
به‌مه‌زه‌نده، یه‌ک و نیو ملیۆن ئێرانی و عێراقی له شه‌ری هه‌شت سالان دا کوژران.