کۆمه‌ڵێـکی لایه‌نگری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس به‌ڵێنیان داوه په‌ره به هێرشه‌کانی سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێت بده‌ن، ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن شه‌ڕی داتا له دژی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که پاره‌یان له ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس بڕیوه.
ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی ئه‌و کۆمه‌ڵه که به نادیار خۆیان ناو ده‌به‌ن له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا به‌ڵێنی دا هێرشه‌کانیان چڕوپـڕ بکه‌نه‌وه بۆ به‌رگریکردن له‌و ماڵپه‌ڕه و جولیان ئاسانجی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌که وه‌ک پـێشهوایهک ته‌ماشای ده‌که‌ن له ئازادی ڕاده‌ربڕیندا.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت که‌سـانی خۆبه‌خشیان وه‌رگرتووه له ڕێـگه‌ی تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ئنته‌رنێته‌وه سه‌باره‌ت به یاریدهدهرکردنیان له‌و هێرشانه‌دا.
پـێشـووتر ئه‌و کۆمه‌ڵه توانیان ماڵپه‌ڕی کۆمپانیاکانی قه‌رزدانی به‌ناوبانگ ماسته‌رکارد و ڤیزه په‌ک بخه‌ن له تۆڵه‌ی بڕیاری ئه‌و کۆمپانیایانه بۆ ڕاگرتنی خزمه‌تگوزاریـیه‌کان بۆ ویکیلیکس.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێن هێرشیان کردۆته سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕێـکی سویدی له‌و وڵاته‌ی که تۆمه‌ته‌کانی دهسـتدرێژکردنه سه‌ر ناموسیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز ئاسانج کردووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له په‌یامێـکی سه‌ر ماڵپه‌ڕی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ناسراو به تویته‌ر کۆمه‌ڵی نادیار داوایان له لایه‌نگرانیان کردبوو خۆیان سـازبده‌ن بۆ هێرشکردنه سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڤیزا له قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا.