Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەخت دەکاتەوە لەوەی ڤاکسینەکان دژی سەرجەم جۆرەکانی کۆرۆنا چالاکن


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی ئەو ڤاکسینانەی ئێستا بەردەستن و پشتیان پێدەبەسترێت کاریگەرن دژی " سەرجەم جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا." بەڵام لە هەمان کاتدا داوای کرد " بە وریاییەوە " مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا بکرێت لەکاتێکدا کۆمەڵێک وڵات ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزیان دژ بە پەتاکە کەمکردۆتەوە.

تاوەکو ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 3,5 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش بەپێی ئەو سەرژمێرییەی دەزگای هەواڵی فرانس پرێس بەپێی سەرچاوە فەڕمییەکان ئەنجامیداوە.

هەروەها لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە زیاتر لە 164,805,270 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاریگەریی ڤاکسینی ئاسترازێنیکا لەسەر جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا کە سەرەتا لە باشووری ئەفریقا دەرکەوت، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی ڤاکسینەکە توندیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم دەکاتەوە.

بەپێی بەیاننامەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سەرانسەری ئاسیای ناوەنددا کۆی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەک مانگدا سەدا 60 کەمیکردووە، لە مانگی چواردا 1,7 ملیۆن حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە، بەڵام تاوەکو هەفتەی ڕابردوو 685 هەزار حاڵەت تومارکراوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG