Accessibility links

تێدرۆس ئادهانۆم: ' ڕەنگی پێست ' ڕەنگە هۆکاری گرنگی نەدان بێت بە قەیرانی تیگرای


بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئادهانۆم گیبریسیوس ئاماژەی بەوەدا ڕەگەزپەرستی هۆکاری گرنگی نەدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە دۆخی خراپی هاوڵاتیانی مەدەنی هەرێمی تیگرای ئیسیوپیا کە بەهۆی شەڕەوە وێران بووە.

تێدرۆس گوتی قەیرانی تیگرای " خراپترین قەیرانی مرۆییە لە جیهاندا " کە تیایدا شەش ملیۆن هاوڵاتی دەستیان ناگات بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ئاماژەشی بەوەدا بۆچی بارودۆخی ئیسیوپیا هەمان گرنگی ململانێکانی ئۆکرانیای پێنادرێت.

تیدرۆس کە خۆی خەڵکی هەرێمی تیگرایە گوتی " ڕەنگە هۆکارەکەی ڕەنگی پێستی خەڵکەکە بێت." لە مانگی چوارشیدا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گومانی کرد لەوەی " ژیانی ڕەشپێست و سپی پێستەکان " لە بارودۆخە بەپەلەکاندا گرنگییەکی یەکسانییان پێبدرێت.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان داوای 123.7 ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە تەندروستییەکاندا کە بەهۆی زیادبوونی بەدخۆراکییەوە لە هەرێمەکەدا زیادییانکردووە، ملیۆنان کەسیش ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG