کۆشکی سپی سێشەممە پیرۆزبایی ئاراستەی حکومەتی عێڕاق کرد کە زۆربەی هەلبژاردنەکان بە ئارامی بەڕیوەچوون، لەدەمێکدا چاودێری بە سەر دەستەبەر کردنی ئاکامەکان هێشتا کاری لە سەر دەکرێت.
گوتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی بە پەیامنێرانی گوت، "ئیمە پیرۆزبایی لە حکومەتی عێڕاق دەکەین کە بەڵێنی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی پیشووخت بە جێ گەیاند."
لایەنگرانی مەلای شیعە موقتەدا سەدر گەورەترین لایەن بووە کە لە هەڵبژاردنەکانی پارڵمانی عێڕاقدا دەنگی هێناویەوە و ئەمەش بە پێی ئاکامەکانی بەرایی رۆژی دووشەمەیە کە ئاشکرا کرا.
بژاردنی بەشێک لە دەنگەکان نیشان دەدات کە موقتەدا سەدر زیاتر لە ٧٠ لە ٣٢٩ نوێنەری پارڵمانی وەدەست هێناوە.
ئاژانسی رۆیتێرز گوتی سەرۆک وەزیری پێشوو نوری ئەل مالکی وێدەچێت دووهەمین براوەی گەورە لە نیو پارتەکانی شیعە دابێت، کە ئەمەش بە گوێرەی ئاکامەکانی سەرەتایین.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پرایس گوتی حکومەتی نوێ " دەبێت ئاستەنگەکانی حوکمرانی بەڕیوەبردنی عێراق، ئاسایش و ئابووری چارەسەر بکات.
دیپلۆماتی بالای یەکیەتی ئەورووپا جۆزێف بۆرێل گوتی ئەگەر ئێدعاکانی بی سەرو بەرەیی لە هەڵبژاردن دا هەبن، ئەوە پێویستە "دەستبەجێ لە رێگای رێ و شوێنەکانی بەردەست" چارەسەریان بۆ بکرێن.