کۆشکی سپی سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکانی حەماس و گروپەکانی دیکەی کرد بۆ سەر ئیسڕائیل و وتی ئیسڕائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.
وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دەبێت ئۆرشەلیم کە شارێکە لەلای گەلانی باوەڕدار لە سەرانسەری جیهاندا گرنگییەکەی گەورەی هەیە، شوێنێک بێت بۆ پێکەوە ژیان."
وتیشی ئەمەریکا سەنگ دەخاتە سەر هێورکردنەوەی ڕەوشەکە.
لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " داوای دان بەخۆداگرتن دەکەین، ئیسڕائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و وەڵامی هێرشە موشەکییەکان بداتەوە. گەلی فەڵەستینیش هەروەکو ئیسڕائیل مافی پارێزراوی و ئاسایشیان هەیە." ئاماژەشی بەوەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل گابی ئاشکینازیدا قسەی کردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز