Accessibility links

چین مەشقی سەربازیی لە نزیک تایوان ئەنجام دەدات


US Taiwan Flags
US Taiwan Flags

لەکاتێکدا شاندێکی یاسادانەرانی ئەمەریکا سەردانی تایوان دەکەن، چین ڕایگەیاند مەشقێکی سەربازیی لە دەوروبەری تایوان ئەنجامداوە، چین دەڵێت ئامانج لەم هەنگاوەی بە ئامانجکردنی " ئەو ئاماژە هەڵانەیە " کە ئەمەریکا سەبارەت بە کێشەی تایوان دەینێرێت.

وتەبێژی سەرکردایەتی سوپای ڕۆژهەڵاتی چین شی ییلو وتی سوپای چین کەشتی جەنگی بچووک و تۆپهاوێژ و فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی دەریای ڕۆژهەڵاتی چین و ناوچەکانی دەوروبەری تایوان کردووە.

وتیشی " ئەم ئۆپەراسیۆنانە وەکو وەڵامێکن بۆ ئەو ئاماژە هەڵانەی کە ئەمەریکا بەردەوام لەمدواییانەدا سەبارەت بە کێشەی تایوان ناردوونی." بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەردانەکەی یاسادانەرانی ئەمەریکا بکات بۆ تایوان.

وتی " کارە خراپەکانی ئەمەریکا و تەڵەکانی بەتەواوەتی بێ سوودن و زۆر مەترسیدارن. ئەوانەی یاری بە ئاگر دەکەن خۆیان دەسووتێنن."

ڕۆژی هەینی لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بۆب مێنیندێز وتی تایوانی ناوەندی تەکنەلۆجیا " وڵاتێکە گرنگییەکی جیهانی هەیە " و ئاسایشەکەشی کاریگەری لەسەر جیهان هەیە.

مێنیندێز لەنێو ئەو شەش یاسادانەرە ئەمەریکییەدایە کە سەردانی تایوانیان کردووە، مەبەست لە سەردانەکەش دەرخستنی پشتیوانیی ئەمەریکایە بۆ تایوان دژی فشارەکانی چین.

ئەم جۆرە سەردانانە و ناوبردنی تایوان بە " وڵات " دەبێتە هۆی توڕەبوونی پەکین کە ڕەتی دەکاتەوە تایوان وڵات بێت و بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت.

ئەمەریکا پەیوەندی فەڕمی لەگەڵ تایواندا نیە، بەڵام لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا سەرەکیترین پشتیوانیکەرییەتی و چەکی دەداتێ.

مێنێندێز دانی بەوەدانا کە حکومەتی چین " زۆر دڵییان ناخۆشە " بە سەردانەکەیان بۆ تایوان بەڵام ئەوە گروپەکە ناچار ناکات پشتیوانییەکانیان بۆ تایوان دەرنەخەن.

مێنیندێز بە سەرۆکی تایوانی وت " لەگەڵ ئەوەدا کە تایوان لە سەدا 90 ی بەرهەمەکانی نیمچە گەیەنەرەکان بەرهەم دەهێنێت، وڵاتێکە کە گرنگی دەرەنجام و کاریگەری لەسەر جیهان هەیە، لەبەر ئەوە دەبێت بزانرێت ئاسایشی تایوان کاریگەریی لەسەر جیهان هەیە."

سیناتۆری کۆمارییەکان لیندسی گراهام بە سەرۆکی تایوانی وت " لە پاڵتاندا دەوەستین. دەستبەرداربوون لە تایوان دەستبەردابوونە لە ئازادی و دیموکراسی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG