Accessibility links

ڕۆژئاوا هۆشداری دەداتە ڕووسیا لەسەر هێرشە ئەلیکترۆنییەکان


وڵاتانی ڕۆژئاوا پێکەوە هۆشدارییان دایە ڕووسیا لەسەر ئەگەری زیادبوونی هەڕەشەکانی هێرشی ئەلیکترۆنی لەلایەن ڕووسیاوە دژی دامەزراوە هەستیارەکان.

دەزگاکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئەمەریکا و بەڕیتانیا و ئوستڕاڵیا و کەنەدا و نیوزلاندا کە پێکەوە ( هاوپەیمانێتی پێنچ چاوی هاوبەشیکردنی هەواڵگری ) پێکدەهێنن، وتیان جەنگەکە مەترسی تاوانی ئەلیکترۆنی لەسەر دامەزراوەکانی سەرانسەری جیهان دروست دەکات.

دەزگای ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئاسایشی ژێرخانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەم چالاکیە ڕەنگە وەکو وەڵامێک ئەنجام بدرێت بۆ ئەو سزا ئابوورییە بێپێشینانەی کە بەسەر ڕووسیادا سەپێندراون، هەروەها وەکو وەڵامێک دەبن بۆ ئەو پشتیوانییە ماددییەی ئەمەریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی دابینییان کردووە."

لە مانگی سێدا دەزگا ئەمەریکییەکە وتی " زانیاریی زیاتری هەواڵگری " هەن لەسەر ئەوەی ڕووسیا بیر لە بژاردەی ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتەوە.

هەفتەی ڕابردوو دەزگاکە وتی هاککەرە پێشکەوتووەکان پیشانیاندا کە دەتوانن هەر جۆرە ئامێرێک هاک بکەن کە یارمەتیدەرن لە بەڕێوەبردنی وێستگە و کارگەکانی دووبارە بەرهەم هێنانەوەدا، هەرچەندە لە ئاگادارکردنەوەکەدا باس لە ڕووسیا نەکراوە، بەڵام مۆسکۆ زۆر جار ڕەتی دەکاتەوە هێرشی ئەلیکترۆنی ئەنجام دابێت.

بەیاننامەکەی ڕۆژی چوارشەممە هۆشداریشیدا لەسەر ئەگەری ئەوەی ئەو گروپە هاککەرانەی کە بەڵێنییانداوە پشتیوانی لە حکومەتەکەی ڕووسیا بکەن، هێرشی دزینی زانیارییە تایبەتییەکان دژی ئامانجەکانی ڕۆژئاوا ئەنجام بدەن.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە دەڵێت " سێ گروپی تاوانی ئەلیکترۆنی سەر بە ڕووسیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەلیکترۆنییان کردووە وەکو تۆڵە سەندنەوەیەک لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سەر حکومەتی ڕووسیا یاخود گەلی ڕووسیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG