Accessibility links

برای وەدات دەڵێت ئاسایشی پارتی براکەیان کوشتووە و بەرپـرسێـکی پارتی ڕەتی دەکاتەوە


برای ڕۆژنامەوان وەدات دەڵێت براکەی چەندان جار لە لایەن ئاسایشەوە هەڕەشەی لێکراوە و تەنانەت ئەشکەنجەش دراوە و لای ئەوان باسی نەکردووە.

تاریق حسێن لە وتووێژێـکی تایبەت لەگەڵ دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد دوایـین جار پـێی گوتووە ئاسایش داوایان لێکردووە وەکو سیخوڕ کاریان بۆ بکات بەڵام ئەو ئامادەنەبووە، بۆیە ئاسایشیش لە بەرامبەردا ئاگاداریان کردووەتەوە کە مەسەلەکەی ڕەوانەی ئاسایشی گشتی دەکەن و ئەوان بڕیاری لەسەری دەدەن، ئیدی پاش دوو ڕۆژ بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.

پاشان براکەی ڕاستەوخۆ دەزگاکانی ئاسایشی بە کوشتنی وەدات تاوانباردەکات و دەڵێت بە ڕۆژی بەیانی و لەسەر جادەیەکی سەرەکی کە ڕۆژانە هەزار ئۆتۆمبیل پـیایدا تێپەڕدەبێت، بە دوو ئۆتۆمبیل بۆی دابەزیون و دەمامکیان کردووەتەوە سەری و ڕفاندویانە، ئەمە جگە لە هێزە ئاسایشیـیەکان کەسی دیکە ناتوانێت ئەمە بکات.

بەڵام خالید ئەحمەد کارگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردسـتان، قسەکانی براکەی وەدات ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت بۆچوونێـکی دیکە هەیە کە وەدات ماوەی 10 ڕۆژە لەو لایەنە سیاسیـیە دورکەوتووەتەوە کە تیایدا بووە و کێ ناڵێت هەر ئەو لایەنە خۆی بە کوشتنی هەستابێت.

دەقی هەردوو وتووێژەکە لەم دوو فایلە دەنگیـیەی خوارەوەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:44 0:00
please wait

No media source currently available

0:00 0:05:49 0:00

XS
SM
MD
LG