Accessibility links

چەند وێنەیەک لە خۆپـیشاندانەکەی ڕۆژی شەممەی واشنتنی پایتەخت

خۆپـیشاندانەکان لە واشنتنی پایتەخت بەردەوامن و بەفراو نوری لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەوێـیە بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵەکان وە ژمارەیەک وێنەی ناردووە و دەڵێت
زۆربەی شەقامەکانی نزیک کۆشکی سپی بەستراون و بە ھەزران خۆپـیشاندەر لە بەردەم کۆشکی سپی و ئەو شەقامەی کە شارداری شاری واشنتن ڕۆژی هەینی ناوەکەی گۆڕیوە بۆ Black Lives Matter «ژیانی ڕەشەکان گرنگە» کۆبوونەتەوە و دژی مردنی جۆرج فلۆید دروشم دەڵێنەوە. تاکو ئێستا خوپیشاندانەکان ئارامن و توندوتیژی نابێنرێن. ھەرچەندە خەڵک و شارداری واشنتن داوایان لە سەرۆک ترامپ کرد ھیزە سەربازیـیەکان لە واشنتن بباتە دەرەوە، بەڵام ھێشتا ھێزیکی زۆری سەربازی و پۆلیس لە ناو شاردان.

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG