قایمقامى قه‌زاى خورماتوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، ده‌ڵێت هێزه‌كانى حه‌شدى توركمانى له خورماتو تاوانى جه‌نگیان به‌رانبه‌ر كورده‌كان ئه‌نجامداوه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كونسولخانه‌ى ئه‌مه‌ریكایان ئاگاداركردۆته‌وه.
شه‌لال عه‌بدول قایمقامى خورماتو، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى له‌خورماتو ده‌رهه‌ق به‌كورد كراون، به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتیان داوه‌ته رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكاو حكومه‌تى عێراق."
ده‌رباره‌ى ناوه‌رۆكى ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ى داویانه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و چاودێریكاره‌كان، شه‌لال عه‌بدول گوتى"له‌خورماتو تاوانى جه‌نگ ئه‌نجامدراوه، هه‌ندێك تاوان به‌رانبه‌ر كورده‌كان كراوه كه ئه‌و تاوانانه ده‌چنه چوارچێوه‌ى جینۆسایده‌وه، توندوتیژى زۆر به‌كارهێنراوه و سوكایه‌تى به‌ته‌رم كراوه، ماڵ و خان‌و سوتێنراون و ته‌قێنراونه‌ته‌وه."
قایمقامى خورماتو، ئاماژه‌ى به وه‌ڵامى حكومه‌تى عێراق كرد له‌كاتى گه‌یاندنى دیكۆمێنتدا پێیان، سه‌باره‌ت به‌تاوانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، گوتى"حكومه‌تى عێراق به‌دۆخه‌كه نیگه‌رانه، به‌ڵام هیچ ئیجرائاتێكیشى نه‌كردووه، هه‌وڵدرا هێزى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ره‌وانه‌ى خورماتو بكرێت،[بەڵام] قبوڵیان نه‌كرد."
له‌به‌رانبه‌ریشدا عه‌لى حسێنى گوته‌بێژى هێزه‌كانى حه‌شدى توركمانى، له‌لێدوانێكى پێشتریدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا سوتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ى ماڵه كورده‌كانى خورماتوى ره‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هه‌رچى روویدابێت له‌كاتى شه‌ڕدا بووه.