ماڵپه‌ری CNN ئه‌مه‌ریکایی ئه‌م هه‌واڵه ته‌ندروستیه‌ی بڵاوکردۆ‌ته‌وه و تیایدا هاتووه.... توێژینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دکتۆر کارلۆس که‌مانگۆ له کۆلیژی پزیشکی هارڤه‌رد ئه‌نجامی داوه ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات ئه‌و کۆرپه نوێ له دایکبووانه‌ی ئاستێـکی که‌م له ڤیتامین D له جه‌سته‌یاندا هه‌یه دووچاری نه‌خۆشیه‌کانی هه‌ناسه ده‌بن. هاوکات دکتۆر کارلۆس ده‌ڵیت لێکۆڵه‌ره‌وان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان له نێوان که‌می ئه‌م ڤیتامینه و له نێوان نه‌خۆشی ره‌بوو Asthma دا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام لێکۆڵه‌ره‌وان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که‌می ڤیتامین D له کۆرپه‌دا، په‌یوه‌ندی به سه‌رهه‌ڵدانی ئیلتیهابی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه هه‌یه ، ئه‌و کاره‌ی ده‌بێته مایه‌ی زیاتر ئاڵۆزکردنی نه‌خۆشی ره‌بوو.
دکتۆر کارلۆس کامارگۆ ده‌ڵێت؛ ده‌بێت دایکان بزانن که ڤیتامین D گرنگه و نامه‌وێت هه‌نوکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه روانگه‌کانی له گۆرێدان له‌و باره‌یه‌وه بگۆرم. به‌ڵام بڕوام وایه لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست پشتیوانی له گرنگی ئه‌م ڤیتامینه به شێوه‌یه‌کی گشتی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌کات. دکتۆر کارلۆس ده‌ڵیت تیشکی خۆر سه‌رچاوه‌یه‌کی چاکی ئه‌م ڤیتامینه‌یه، هاوکات ده‌توانرێت ڤیتامین D له هه‌ندێـک خۆراک وه‌ربگیرێت.