Accessibility links

پـێشێلکاریـیەکانی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران


فەرهاد خوسرەوەی کوردێکی کۆڵبەر کە چەند مانگێک لەمەوپێش لە کێوەکانی کوردستانی ئێران لە سەرما گیانی لە دەست دا
فەرهاد خوسرەوەی کوردێکی کۆڵبەر کە چەند مانگێک لەمەوپێش لە کێوەکانی کوردستانی ئێران لە سەرما گیانی لە دەست دا

لە پرۆگرامی ئەم حەوتوویەی "ڕوانگە" پێداچوونەوەیەک کرا بە سەر ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران دەکرێن وە چۆنیەتی گەیاندنی ڕاپۆرت سەبارەت بەم کردارانە بۆ کۆڕی نێونەتەوەییە

میوانەکان:

خانمی ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

تەیموور ئەلیاسی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان بۆ ڕێکخراوی یو ئێن له‌ ژێنێڤ

خاتوون ژیلا ڕادەگەیەنێت لە ئەم دواییانەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی شارەکانی جۆراوجۆری کوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیراون و زۆر پـێدەچێت ئەو بەندکراوانە لە ژیر ئەشکەنجەدا دان بە کارێک بهێنن کە نەشیان کردبێت.

ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو
ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

هەروەها دەڵێت ئێستا ١٥ مێرمنداڵ لە بەندیخانەکان لە کوردستان بڕیاری مەرگیان بە سەردا سەپێنراون.

بەڕیز ئەلیاسی ئاگایی دەدات کە ڕێکخراوی ئەوان لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ سەر بە یو ئێن لە ژێنێڤ لە کۆبوونەوەکانی سێ مانگانە، شەش مانگانە و ساڵانە دا بەشداری دەکات و ڕاپۆرت لە سەر پێشێکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی کوردستان و تەنانەت ئێران دا دابین دەکات.

تەیمور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان بۆ ڕێکخراوی یو ئێن له‌ ژێنێڤ
تەیمور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان بۆ ڕێکخراوی یو ئێن له‌ ژێنێڤ

لە لایەکی دیکەوە ئەو دەڵێت، بەڵام لە بەر ئەوەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ و یو ئێن دەسەڵاتی سەپاندن و چەسپاندنی بڕیارەکانیان بە سەر وڵاتان دا نیە، هەر بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران هەروا درێژە بە پێشێکارییەکان دەدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:42 0:00


XS
SM
MD
LG