Accessibility links

ئێران بە بەرنامە کەمینە ئاینیـیەکان سەرکوت‌دەکات


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ ڕونیکردۆتەوە کە داکۆکیکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ئازادی ئاین لەسەرانسەری جیهاندا، ئەرکێکی ئەخلاقییە.

ئێران بە بەرنامە کەمینە ئاینیـیەکان سەرکوت‌دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:23 0:00

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ ڕونیکردۆتەوە کە داکۆکیکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ئازادی ئاین لەسەرانسەری جیهاندا، ئەرکێکی ئەخلاقییە.

پەمپێیۆ دەڵێت" هەموو مرۆڤێک مافی هەیە باوەڕ بکات بە هەر شتێک کە دەیەوێت، بیروباوەڕی ئایینی بگۆرێت، و یاخۆد هیج باوەڕێکی ئاینی نەبێت. لە ڕاستیدا پێویستە لە ئێستاکەدا زیاتر لە هەرچ کاتێکی تر جەخت و خەبات لە پێناو ئەو ڕاستییەدا بکەین. لە ئەمڕۆدا زیاتر لە 8 لە نێوان 10 کەس لە جیهاندا لە شۆینێکدا دەژین ، ناتوانن بە ئازادی بیروباوەڕی خۆیان پیادەبکەن."

یەکێک لەو شوێنانەش ئێرانە. لە دووهەم کۆبوونەوەی وەزیران بۆ پەرەپێدان بە ئازادی ئاین، ئەوەی وەزارەتی دەرەوە لە مانگی شەشی ساڵی 2019 دا میوانداری کردبوو، وەزیری دەرەوە پۆمپێیۆ ئاماژەی دا "ئەو ئێرانیانەی بوێرن داکۆکی لە ئازادی ئاینی خۆیان و هی دراوسێـیەکانیان بکەن، ڕووبەڕووی ئازاردان دەبنەوە".

هەنوکە کۆمسیۆنی ئەمەریکا بۆ ئازادی نێودەوڵەتی ئاین ، کە دەستەیەکی سەربەخۆی بێلایەنی فیدراڵە، ئەرکی چاودێرکردنی پێشێلکارییەکانی ئازادی ئاینی لەسەرانسەری جیهانە ڕاپۆرتیداوە، پێشێلکارییەکانی ئازادی ئاین بەرامبەر گەلی ئێران بەردەوامەUSCIRFکە ناوی کۆمسیۆنەکەیە، لە هەرە دواترین ڕاپۆرتیدا لە ساڵی 2019 دا نووسیبووی، ڕەوشی ئازادی ئاین لە ئێراندا لە ئاستێکی زۆر خراپدا ماوەتەوەUSCIRF ئاماژەیداوە بەوەی ئێران جودابیران لە مەزهەبی شیعەی ئیسلامی ‌‌حکومەت، هەراسان دەکات و سزای دارییان دەدات و دەستگیریان دەکات.

حکومەتی ئێران هەروەها بەبێ بەڵگەنامە بەهاییەکانی بە خۆپیشاندانە گشتییە بەرفراوانەکان تۆمەتبارکردبوو. لایەنگرانی تەریقەتی سۆفی ئەوانەی جەخت لەسەر تەسەوف دەکەن، هەروەها کرابوونە ئامانج.

کریستیانەکان و بە تایبەتی ئەوانەی لە ئاینی ئیسلام هەڵگەڕاونەتەوە، بەهۆی ئاینیانەوە، ڕووبەڕووی چەوساندنەوە و زیندانیکردن بوونەتەوە.

کۆمسیۆنی ئەمەریکا بۆ ئازادی نێودەوڵەتی ئاین لە مانگی شەشدا هەروەها ئاماژەی دابوو کە جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران ئیدیعای کردبوو لە سێدارەدانی هاوڕەگەزبازانی نێر و مێ، بایسیکشواڵ و ئەوانەی ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن و نێرەمووکەکان، لەسەر بنەمای پرینسیپە ئەخلاقییەکان ئێران، پێویستبووە.

هەروەها ئەو ژنانەی بە شێوەیەکی ئاشتیانە ناڕەزاییان بەرامبەر بە زۆرەملێ حیجاب دانان دەڕبڕیوە، بانگکراون، لێپێچێنەوەیان لەگەڵ کراوە و دەستگیرکراون.

وەزیری دەرەوە پۆمپێـیۆ دەڵێت ئازادی باوەڕپێکردن و یا باوەڕپێنەکردن بە گۆیرەی ویژدانی کەسەکەیە و نەک نموونەیی ڕۆژئاوایی بێت بەڵکۆ بەردی بناغەی کۆمەڵگاکانە.

هەروەها جەختیکردەوە سەر ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا واز ناهێنیت لە پابەندبوونەکانی بۆ هاندانی هەموو وڵاتان لە نێوانیاندا ئێران، بۆ دانپێدان بە گرنگی بنەڕەتی ئازادی ئاینی بۆ ژیان و شکۆمەندی مرۆڤدا.

ئەم وتارەی ئێستا خوێندتەوە، ڕای حکومەتی ئەمریکایە.

XS
SM
MD
LG