Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیری ڤێتنام کۆدەبێتەوە


مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام لەگەڵ فام بینه مینە جێگری سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

وەزیر پەمپـێیۆ سوپاسی بەڕێز فامی کرد بۆ ئەرکەی ڤێتنام کێشاویەتی لە میوانداریکردنی کۆبوونەوەی سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا لە 27 و 28 ی ئەم مانگە.

هەردوو کاربەدەست پـێکەوە وتووێژیانکرد لە بارەی کۆمەڵێک بابەتی دوو قۆڵی و هەرێمی. جەختیان کردەوە لەسەر ئەو هاوبەشیـیە بەهێزەی نێوان ئەمەریکا و ڤێتنام هەیە و هەروەها هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و ئارامی و گەشەسەندن لە ناوچەی ئندۆ - پاسفیک.

XS
SM
MD
LG