Accessibility links

دەستگیرکردنی جێگری ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا


خوان گوایدۆ لەگەڵ ئێدگار زامبرانۆ

بەرپرسانی هەواڵگری ڤەنزوێلا جێگری ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلایان دەستگیرکرد و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی حکومەتی ئەمەریکا هۆشیاری دەرەنجامێک بدات کە هەڵهاتن لێی مەحاڵ بێت.

دەزگای هەواڵگری ڤەنزوێلا ئیدگار زامبرانۆی جێگری سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی دەستگیرکرد، ئەمەش یەکەمین دەستگیرکردنە لەو کاتەوەی ڕابەری ئۆپۆزسیۆن خوان گوایدۆ هەوڵیدا شۆڕشێکی سەربازیی هەڵگیرسێنێت بۆ ڕووخاندنی حکومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆ.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە ڤەنزوێلا کە ئێستا بنکەکەی لە واشنتنە وتی " ئەو دەستگیرکردنە دەمارگیرییەی زامبرانۆ یاسایی نیە و هیچ بیانوویەکی نیە."

وتیشی " مادورۆ و یاریدەدەرەکانی بەرپرسی ڕاستەوخۆن لە پارێزراوی زامبرانۆ، ئەگەر بە زووترین کات ئازاد نەکرێت ئەوا دەرەنجامی دەبێت."

سەرجاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG