یاسادانه‌رانی ڤه‌نزوێلای ده‌سه‌ڵاتی فراوانیان داوه به سه‌رۆک هۆگۆ چاڤێز که بۆ 18 مانگی تر فه‌رمانڕه‌وایی بکات.
یاسادانه‌ران له ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی ماوه به‌سه‌رچوودا ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلایان په‌سه‌ندکرد، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی له هاوپه‌یمانانی چاڤێزن.
ئه‌م هه‌نگاوه توانایی ده‌دات به سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا تا ده‌سه‌ڵاته‌کانی بۆ چواره‌م جار به‌کاربهێنێته‌وه ئه‌وه‌ی له‌وه‌تای 11 سـاڵ له‌مه‌وپـێش پـۆسـتی سه‌رۆکی وه‌رگرتووه.
سه‌رۆک چاڤێز ده‌ڵێت پـێویستی به‌و ده‌سه‌ڵاتانه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشـانه‌ی له ئاکامی کاره‌سـاتی سـروشـتی هاتوونه‌ته ئاراوه به‌هۆی خراپـی که‌ش و هه‌وا که هه‌زاران که‌سی بێ ماڵ و شوێن کردووه و هێشـتووینهتهوه له‌و شوێنانه‌ی حکومه‌تدا ده‌ژین بۆ داڵده‌دانی خه‌ڵک.
ڕه‌خنه‌گران ئه‌و هه‌نگاوه وه‌کو هه‌وڵێـک بۆ به‌لاوه نانی کۆنفرانسی داهاتوو داده‌نێن که ئه‌ندامی ته‌واوه‌تی ده‌بێت بۆ ڕێـگه‌گرتن له کارێـکی له‌و جۆره.
له مانگی نۆدا ئۆپـۆزسیۆن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌که نزیکه‌ی نیوه‌ی ده‌نگه‌کانیان به‌ده‌سـتهێناوه.