Accessibility links

USAID یارمەتی پەرەپێدان بە ئازادی ئاینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەدات


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

مایکڵ هارڤی یاریدەری بەڕێوبەری USAID بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت " گەلیك قێزەوەنە کە سەیر دەکەیت سیاسەتمەداران بیروبۆچونی ئاینی خەڵکی خەراپ بەکاردەهێنن وەك ئامرازێك بۆ هاندانی شەڕ و گردبوونەوەی خەڵكی بەرەو شەڕ."

USAID یارمەتی پەرەپێدان بە ئازادی ئاینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەدات
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:22 0:00

مایکڵ هارڤی یاریدەری بەڕێوبەری USAID بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت " تەنیا چەند شتێک هەن، بینینی بەقەد ئەوە سەخت بێت کە سیاسەتمەداران دووبەرەکی نێوان کۆمەڵگاکان بەکاربهێنن بۆ زیاتر درز خستنە نێو کۆمەڵگاوە لە پێناو بەدیهێنانی مەبەستێکی سیاسیدا."

گەلیك قێزەوەنە کە سەیر دەکەیت سیاسەتمەداران بیروبۆچونی ئاینی خەڵکی خەراپ بەکاردەهێنن وەك ئامرازێك بۆ هاندانی شەڕ و گردبوونەوەی خەڵكی بەرەو شەڕ جا چ داعش بێت یان ڕژێمی تاران بێت.

هارڤی یاریدەری USAID لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییانەدا گوتی یەکێک لەو شەڕانەی دەبێتە هۆکاری توندووتیژی و پشێوی لە ناوچەکە کێشەی ،نێوان جیهانی سوننە و شیعەکانە.

چەوساندنەوەی سامناکی کەمینە ئاینییەکانیش، یەکێکی تریانە.

ئەوەی داعش بە کەمینەکانی کریستیان و ئیزیدییەکانی لە سوریا و باکووری عیراقی کرد یەکێك بوو لە تراژیدیا گەورەکانی ئەم سەدەیە.

هەرچەندێکە ئەوە شتێك نییە کە لە لاوە بوستین و بە بێدەنگی چاوی لێبکەین لە کاتێکدا کەسانێک لەو ناوچەیە هەن نایان دەوێت ببینن کە ئەوە ڕووبدات. یاریدەری بەڕیوبەری USAID گوتی چونکە USAID لەویە بۆ یارمەتیدان.

هەروەها گوتیشی زۆربەی ئەو شتانەی ئەنجامی دەدەین، دەست بەباڵ گرتنی ئەو کۆمەڵگایانەیە بۆ پتەو کردنەوەی پەیوەندییەکانیان جا چ لە نێوان ئیزیدییەکان و دراوسێ سوننەکانیان لە سەر سنووری سوریادا بێت، و یاخۆد کریستیانەکان و دراوسێکانیان لەسەر سنووری عیراقدا بێت.

هارڤی یاریدەری بەڕێوبەری USAID گوتیشی گەلیك جاریش یارمەتییەکانی USAID بەکەڵك بووە.

( ئێمە زۆر چالاکانە بەشداریمان کردووە لە بونیاتکردنەوەی خۆیندگاکان، ولە ئاوەدانکردنەوەی شارەکان، و لە پاککردنەوەی داروبەردی داڕماودا، و یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی سیستەمەکانی ئاو وکارەبادا، تا کۆمەڵگاکانی ئەو کریستیان و ئیزیدییانە بۆ زێدی خۆیان بگەڕینەوە).

بەڵام زۆربەی ئەو کێشانەش گیروگرفتی رووبەرووبونەوە نەبوون، بەڵکو متمانە درووستکردنەوە بووە لە نێوان کۆمەڵگاکانی کریستیان و ئێزیدییەکان ودراوسێ موسۆڵمانەکانی دەوروبەریاندا . هەر بۆیە کاتی زۆرمان تەرخان کردووە بۆ یارمەتیدانی ئەو کۆمەڵگایانە تا لەمیانەی ئەم مێژووە تراژیدیایەدا بەیەکەوە کاربکەن، تا هەوڵ بدرێت بگەینە بۆچونێکی هاوبەش لەسەر چۆنێتی بەرەوپێشچوون.

هەروەها گوتیشی من بۆم دەرکەوتووە ئەو کەسانەی دەیاوێت دووبەرەکی بخەنە نێو خەڵکەوە، ژمارەیان کەمە و ئەوانەی دەیانەوێت لەسەر ئامانجە هاوبەشەکەنیان ئاوەدانی بکەن لە زۆرینەدان. وبۆ ئەوەی دەنگی ئەو کەسانە ببیسترێت، ئەوا ئێمە کات وتوانای خۆمانمان خستۆتە گەڕ لەم دەمەی بەرەپێش هەنگاو دەنێین.


کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG