دانۆڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریکا که کار و کاسبیێکی به‌ربڵاوی هه‌یه ڕایگه‌یاندوه که به گشتی ده‌ست له کار و کاسبی ده‌کیشێت تا بتوانێت هه‌مو تیشکی خۆی بخاته سه‌ر ئه‌رکی سه‌رۆک کۆماری.
پرێزیدێنت ترامپ وتوویه‌تی پارێزه‌ران و به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار سه‌رقاڵی ئاماده کردنی به‌ڵگه‌ی یاسایی پێویستن تا ئه‌و به گشتی له کار و کاسبییه‌که‌ی دووروۆ که‌ویته‌وه و هیچ به‌رپرسیاریێکی له‌و پێوه‌ندیه‌دا نه‌مینیته‌وه. سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مه‌ریکا وتوویه‌تی: «سه‌رۆک کۆماری به‌رپرسیاریه‌تیێکی یه‌کجار گرینگتره»
ئاغای ترامپ وتوویه‌تی سه‌ره ڕای ئه‌وه که به پێی یاسا ئه‌و ناچار نییه کاری وا بکات به‌ڵام ئه‌و به پێویستی زانیوه وه‌ک سه‌رۆک کۆمار هیچ چه‌شنه تێکه‌ڵیێک له نێوان ئه‌رکه‌کان و به‌رژه‌وندیه‌کانیدا ڕوونه‌دات.
ڕخنه‌گرانی دانۆڵد ترامپ له سه‌ر ئه‌و باوه‌رن ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که به‌رپرسیاریه‌تیه‌کانی ترامپ وه‌ک سه‌رۆک کۆمار له‌گه‌ڵ کار و کاسبی به‌ربڵاوی ئه‌و له ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تری جیهان تێکه‌ڵ بێت.
دانۆڵد ترامپ یه‌که‌مین سه‌رۆک کۆماری مێژووی ئه‌مه‌ریکایه که تا پیش هه‌ڵبژاردن به سه‌رۆک کۆماری هیچ به‌رپرسیاریه‌تیێکی باڵای سیاسی یان سه‌ربازی له ئه‌ستوو نه‌بوه و ته‌نیا سه‌رقاڵی کار و کاسبی بوه.
کار و کاسبی ترامپ له ناوه‌ندی هه‌فتاکانی زایینی‌دا ده‌ستی پێ‌کرد. ترامپ له‌و ساڵانه‌دا به پشتگری باوکی که پیاوێکی ده‌وڵه‌مند بوو تێکه‌لی بازاری بینا سازی و کڕین و فرۆشتن له‌و بازاره‌دا بوو و دواتر به زیاد بوونی دارایێه‌کی کار و کاسبییه‌که‌ی په‌ره‌ی سه‌ند.
له کاتی هه‌ڵمه‌تکانی هه‌ڵبژاردندا، هه‌ندێک به‌رچاو له‌و ڕخنانه‌ی له ترامپ ده‌گیرا پێوه‌ندی به کار و کاسبی ترامپ بوو. ڕخنه‌گران دانۆڵد ترامپ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که ڕه‌نگه به هۆی ئه‌وه‌ی خۆی له دانی باج یاسایی به حکومه‌ت په‌ڕانه‌ته‌وه ئاماده نیه به‌ڵگه‌کانی دانی باجی ساڵانه‌ی بڵاو بکاته‌وه.