Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی ژاپـۆن بەرەو واشنتن بەڕێ دەکەوێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا


سەرۆک وەزیرانی ژاپـۆن ڕۆژی پێنچ شەممە بەرەو واشنتن بەڕێ دەکەوێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپدا بۆ تاووتوێ کردنی پرسە هەرە گرنگەکانی وەکوو ئابووری و سیاسی.

بەرپرسێکی حکومەتی ژاپـۆن وتی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی شینزۆ ئابێ شێوە کارێکی تازە پێشنیار دەکات بۆ گفتوگۆکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ژاپـۆن لەبارەی پرسی ئابووری و ئاسایش و داراییەوە.

بەرپرسەکە ڕوونیشی کردەوە کە گفتوگۆکان لەسەر ئاستی حکومی ئامڕازێکی باش دەبێت بۆ بەدەستهێنانی کات نەک بۆ کردنەوەی گفتوگۆکان هەر لە زووەوە دەربارەی ڕێککەوتنێکی ئابووری لەنێوان هەردوولادا.

سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردووە کە وەزیری دارایی تارۆ ئاسو و وەزیری دەرەوە فومیۆ کیشیدا هاوەڵی ئابێ دەکەن لە سەردانەکەیدا وە ئابی لەگەڵ خۆیدا هەنگاوەکانی کارێکی تازە دەهێنێت کە تیایدا 750 هەزار هەلی کار لە ئەمەریکادا دروست دەکات لەڕێی وەبەرهێنانی تایبەت و گشتییەوە لە دروستکردنی شەمەندەفەری ژێرزەوی زۆر خێرادا.

دوای ئەوەی کە ئەمەریکا هاتە دەرەوە لە رێککەوتنامە دوانزە وڵاتییەکەی ئۆقیانوسی پاسفیک، سەرۆک ترامپ دەیەوێت دەست بە گفتوگۆکردن بکات سەبارەت بە ڕێککەوتننامەیەکی ئابووری سەربەخۆ لەنێوان ژاپـۆن و ئەمەریکادا.

XS
SM
MD
LG