فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانی پاکسـتان ده‌کات به مه‌به‌سـتی داواکردن له کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته ڕێ‌وشـوێنی توند بگرنه‌به‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و میلیتانانه‌ی له پاکسـتانه‌وه خۆیان به ئه‌فغانسـتاندا ده‌که‌ن و هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکی جان ئاڵن له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ په‌روێز ئه‌شفه‌ق کایانی فه‌رمانده‌ی له‌شـکری پاکسـتان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆده‌بێته‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین جار داوای له پاکسـتان کردووه ڕووبه‌ڕووی تۆڕی حه‌قـقانی بـبێته‌وه که کۆمه‌ڵێـکی میلیتانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه و بنکه‌ی له ناوچه‌یه‌کی خێڵه‌کی باکوری هه‌رێمی وه‌زیرسـتانه و هێرشی بێ شوماری له ناو ئه‌فغانسـتاندا ئه‌نجام‌داوه.
هه‌ر هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئاکامی ئابڵۆقه‌ی کۆمه‌ڵێـکی میلیتان بۆ ئوتێلێـک له ده‌ره‌وه‌ی کابولی پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژران.
جه‌نه‌ڕاڵ ئاڵن گوتی هێرشه‌که شوێن په‌نجه‌ی تۆڕی حه‌قـقانی پـێوه ده‌یاره. گوتیشی ئه‌م کۆمه‌ڵه به‌رده‌وامه له کوشـتنی خه‌ڵـکی بێ گوناهی ئه‌فغانسـتان و پـێشـێـلکردنی سه‌روه‌ری خاکی ئه‌فغانسـتان له پاکسـتانه‌وه.
له‌شـکری پاکسـتان لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت فه‌رمانده‌ی ناتۆ و فه‌رمانده‌ی له‌شـکری پاکسـتان پـێـکه‌وه وتووێژ ده‌که‌ن بۆ چۆنێتی جێبه‌جێـکردنی ڕێوشوێنه نوێـیه‌کان به هه‌ماهه‌نگی.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ ئاڵن بۆ پاکسـتان له کاتێـکدا دێت که هێشـتا گرژیـیه‌کان له نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتاندا له ئاسـتێـکی به‌رزدایه و هه‌روه‌ها پاکسـتان ڕێی له ناتۆ گرتووه له سنووره‌کانیـیه‌وه که‌ل‌وپه‌ل بۆ هێزه‌کانی له ئه‌فغانسـتان ڕه‌وانه بکات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه پاکسـتان ڕێـگاکانی خۆی له ناتۆ گرتووه له پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هێرشێـکی ئاسـمانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر سنووری نێوان پاکسـتان و ئه‌فغانسـتاندا بوونه مایه‌ی کوژرانی 24 سه‌ربازی پاکسـتانی به هه‌ڵه.