Accessibility links

ئەمەریکا بڕیاری پـڕچەککردنی یەپەگە دەدات


کاربەدەستێـکی ئەمەریکا دەڵێت سەرۆک ترامپ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پـڕچەککردنی هێزە کوردیـیەکانی لە سوریا شەڕی داعش دەکەن.

کاربەدەستەکە کە نەیوست ناوی ئاشکرابکرێت ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت "پـێدانی چەک بە هێزەکانی یەپەگە پەسەندکرا."

گوتیشی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەسـتبەجێ دەبێت، بەڵام ڕەوانەکردنی ئەو چەکانە کاتی دەوێت.

مەسەلەی پـڕچەککردنی یەپەگە بابەتێـکی گەورەی مشتومڕ بوو لە نێو بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ کە بێ گومان هەنگاوێکە دەبێتە مایەی توڕەبوونی تورکیا کە یەپەگە بە ڕێکخراوێـکی تێرۆرستی ناودێردەکات.

کاربەدەسـتەکە گوتی ئەو چەکانە بۆ شەڕی ڕزگارکردنی شاری ڕەققە بەکاردەهێنرێن، بەڵام باسی لە جۆری چەکەکان نەکرد.

ئەم بڕیارە پاش چەند کاژمێرێـک لە کۆبوونەوەی جێم ماتس وەزیری بەرگری ئەمەریکا دێت لەگەڵ کاربەدەسـتێـکی تورک لە پەراوێزی کۆنگرەیەک سەبارەت بە شەڕی داعش لە دانمارک.

XS
SM
MD
LG