Accessibility links

ئەمەریکا: واشنتن هەوڵی چالاککردنی هەوڵە دیبلۆماتیەکان دەدات بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی یەمەن


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە ئەنتۆنی بلینکن بە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیثی ڕاگەیاندووە واشنتن بەنیازە هەوڵە دیبلۆماتییەکان چالاک بکاتەوە، ئەمەش بە هاریکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنەکانی دیکەدا، بەمەبەستی کۆتای هێنان بە جەنگی یەمەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمەریکا جەختی لەوە کردۆتەوە پشتیوانی یەمەنێکی یەکگرتوو و سەقامگیر و خاڵی لە دەسەڵاتی بیانی دەکات و هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ ململانێکانی ئەو وڵاتە گونجاو نیە."

هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە ساڵی 2015 دا چووە ناو جەنگی یەمەنەوە و حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێرانی لە سەنعای پایتەختی وڵاتەکە دەرکرد، حوسییەکانیش دەڵێن دژی سیستمێکی گەندەڵ دەجەنگن.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت یەمەن ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی مرۆیی بۆتەوە لە جیهاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG