نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ یەمەن تیم لیندەرکینگ بە ئەندامانی کۆنگرێسی وڵاتەکەی وت پشتیوانی ئێران لە بزوتنەوەی حوسییەکانی یەمەن " زۆر گەورە و کوشندەیە ".
ئاماژەشی بەوەدا هیچ بەڵگەیەکی ڕاستەقینە بوونی نیە لەسەر ئەوەی ئێران پشتیوانی لە هەوڵەکان بکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ ململانێکانی ناو ئەو وڵاتە.
لیندەرکینگ وتی " پێشوازی لە ئێران دەکەین ئەگەر ڕۆڵێکی بونیادنەرانە بگێڕێت، ئەگەر ئامادە بن بۆ ئەوە." بەڵام وتیشی " تێبینی هیچ ئاماژەیەکمان لەسەر ئەوە نەکردووە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز