وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رده‌وامه له گه‌شـته‌که‌ی له که‌نداوی فارس و گه‌یشـتۆته یه‌مه‌ن. خانم کلنتن له‌وێ وابه‌سته‌یی ئه‌مه‌ریکای دووپات کرده‌وه به کارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له شه‌ڕی تێرۆرزمدا.
دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵا سـاڵح له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن، خانم کلنتن گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌مه‌ن ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌ش بوونه‌ته‌وه وه‌کو قاعیده و میلیتانه‌کانی دیکه.
هێله‌ری کلنتن گوتیشی هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێن ده‌دات کۆمه‌کی ئابوری پـێشـکه‌شی یه‌مه‌ن بکات له که‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن له میانه‌ی ده‌رکه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ خان هێله‌ری هیچ لێـدوانێـکی نه‌دا.
هێله‌ری کلنتن ئه‌م سه‌ردانه نا ڕاگه‌یندراوه‌ی بۆ یه‌مه‌ن ئه‌نجام دا له میانه‌ی ئه‌و گه‌شته‌ی بۆ ژماره‌یه‌ک وڵاتی که‌نداوی فارس که له میر نشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌به‌وه ده‌سـتپـێـکرد. خانم هێله‌ری ده‌بێته یه‌که‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا که له ماوه‌ی 20 سـاڵدا سه‌ردانی یه‌مه‌نی کردبێت.