Accessibility links

جۆن بۆڵتن: ئەمەریکا بڕیاریداوە لە پڕۆتۆکۆڵی ڤییەنا سەبارەت بە چارەسەرکردنی ململانێکان بکشێتەوە


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن ئاماژەی بەوەدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیاریداوە لە پڕۆتۆکۆڵی ڤییەنا سەبارەت بە چارەسەرکردنی ململانێکان بکشێتەوە کە پاشکۆی پەیماننامەی ڤییەنایە، یەکێک لە دۆسییەکانی پڕۆتۆکۆڵەکە ڕەخنەگرتنە لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم.

بۆڵتن لە لێدوانێکیدا وتی " ئەمە پەیوەندیی بە دۆسییەیەکەوە هەیە کە بە ناوی دەوڵەتی فەڵەستینەوە بەرزکراوەتەوە و وەکو تۆمەتبار ئاماژە بە ئەمەریکا دەکات و ڕەخنە لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەمان دەگرێت لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم."

وتیشی " دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کە ئەمەریکا هێشتا لایەنێکە لە پەیماننامەی سەرەکی ڤییەنا سەبارەت بە پەیوەندییە سیاسییەکان و پێشبینی ئەوەش دەکەین هەموو لایەنەکان ڕێز لە بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانیان بگرن بەپێی بەندەکانی پەیماننەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG