Accessibility links

سەڕچاوەیەک: ڕۆژی سێشەممە ئەمەریکا کشانەوەی لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ ڕادەگەیەنێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە بڵاویکردەوە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە مایک پەمپیۆ و نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی ڕۆژی سێشەممە کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنن.

ئەمەریکا ئێستا لە ناوەڕاستی ماوەی ئەندامێتیەکەیایەتی کە ماوەکەی سێ ساڵە لە ئەنجومەنەکەدا، کە نوێنەرایەتی لیژنەی سەرەکی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، هەمیشە هەڕەشەی کشانەوەی کردووە ئەگەر بێتوو چاکسازی تێدا نەکرێت. واشنتن ئەنجومەنەکە تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی دژایەتی کردنی ئیسڕائیل.

هەفتەی پێشوو ڕۆیتەرز لە زاری چالاکەوانان و دیبلۆماتکارەکانەوە بڵاویکردەوە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمەریکادا سەبارەت بە چاکسازی کردن لە ئەنجومەنەکەدا شکستیان هێناوە، ئەو گفتوگۆیانەش لەسەر داوای ئەمەریکا بوون و ئەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە سەرۆک ترامپ دەکشێتەوە لێی.

ئەم کشانەوەیەی ئەمەریکا لە ئەنجومەنەکە نوێترین کشانەوەی ئەمەریکا دەبێت لەو ڕێکەوتنە جیهانیانەی کە کۆمەڵێک وڵات تیایدا بەشدارن، دوی ئەوەی لە ڕێکەوتنەکەی پاریس بۆ کەش و هەوا و ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی توند بۆتەوە لەسەر ئەوەی منداڵان لەسەر سنووری ئەمەریکا مەکسیک لە باوانیان جیا دەکاتەوە. نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمیر زەید بن ڕەعد داوای لە واشنتن کرد واز لەو سیاسەتە بێ ڕەحمانەییەی بهێنێت.

هەروەها ئەمەریکا بۆ ماوەی سێ ساڵ لە سەردەمی سەرۆک جۆرج دەبلیو بوشدا وازی لە ئەنجومەنەکە هێنا بەڵام لە سەردەمی سەرۆک باراک ئۆبامادا لە ساڵی 2009 دا گەڕایەوە ناو ئەنجومەنەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG